خولی نایابی كوردستان له‌به‌رده‌م رۆژێكی ئاگرین
ئێواره‌ی سیشه‌مه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ری 23ـی خولی نایابی كوردستان له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، له دێربی پیرمام یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه له له نێوان پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات به‌رێوه ده‌چێت نه‌ورۆز گازی باكووریش له سلێمانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی هه‌ولێریش له پێناو یه‌كه‌مین بردنه‌وه له قۆناخی دووه‌م میوانداریی زاخۆ ده‌كات، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له نێو یاریگه‌ی خۆی و هانده‌ر سه‌ركه‌شه‌كانی باوه‌ش بۆ هه‌ندرێن ده‌كاته‌وه.
یارییه‌ك به تامی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی میوانداری ئاراراتی دراوسێ نزیكه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ وه‌ك یاریی كۆتایی وایه، چونكه به بردنه‌وه‌ی له ئارارات تاراده‌یه‌ك رووخساری پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه به دیارده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی كوڕانی سه‌میر بابۆ 41 خاڵیان هه‌یه و پله‌ی یه‌كه‌میان گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا ئارارات له قۆناخی دووه‌م بارودۆخی باش نییه، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وامه له خۆنزیكردنه‌وه له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه، به‌ڵام چوار یارییه ئارارات له سه‌ركه‌وتن ساردبوونه‌ته‌وه و یه‌كسانبوون بۆته به‌شیان، بۆ ئه‌م یارییه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری ئارارات ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له پێشمه‌رگه هیوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی بۆ بگه‌رێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار ببنه پاڵه‌وانی نایاب، ئارارات 37 خاڵیان هه‌یه و خانه‌ی سێیه‌مان گرتووه.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت له سلێمانی وه‌ك نێچیرێكی ئاسان گازی باكوور ڕاو بكات
نه‌ورۆز له سلێمانی میوانداریی نوێنه‌ره تاقانه‌كه‌ی شاری كه‌ركووك ده‌كات، نه‌ورۆز به بردنه‌وه‌ی له گه‌ڕی رابردوو یه‌كسانبوونی ركابه‌ره‌كانی هیوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه، بۆیه نایه‌وێت ئه‌مجاره به‌ئاسانی هیواكه‌ی له‌ده‌ستبدات، پرسیار عه‌بدولره‌زاق له هێڵی پێشه‌وه خاوه‌نی كه‌تیبه‌یه‌كی تۆقێنه‌ره، به‌وپێیه‌ی تۆمار كردنی 37 گۆڵ له پێشه‌وه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ن، دیار عه‌لی هێرشبه‌ری نه‌ورۆز به 18 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی گرتووه، نه‌ورۆز به 37 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گازی باكوور شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش جگه له بردنه‌وه هیچ رێگایه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م دانییه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت له ئێستاوه هه‌گبه‌ی خۆی بپێچێته‌وه و ماڵئاوایی له خولی نایاب بكات و به‌وپێیه‌ی به 22 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می خوله‌كه دێت.
هه‌ولێر 68 رۆژه تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه
هه‌ولێر یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رامبه‌ر زاخۆ بۆ سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری گواستۆته‌وه، هه‌ولێر له قۆناخی دووه‌م كه‌وتۆته دۆخێكی خراپ و له كۆی 9 یاری 6 یاری دۆڕاندووه و 68 رۆژه تامی هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه و یه‌كه‌مجاره له مێژووی خوله‌كه به‌دۆخێكی ئاوها خراپ تێپه‌ڕ بكات.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه ده‌یه‌وێت كلیلی مانه‌وه‌ی له ریزی نایابه‌كان به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر له‌م یارییه راگیرانی یاریزانه‌كانییه‌تی به‌هۆی كارته‌ره‌نگا وره‌نگه‌كان، كه 4 یاریزانی یاریی ناكه‌ن، زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر خاوه‌نی 21 خاڵه و له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه دێن.
له به‌رامبه‌ردا زاخۆ، له قۆناخی دووه‌م ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه و به رێژه‌یه‌كی زۆریش مانه‌وه‌یان له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه و به 26 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتووه.
ده‌ربه‌ندیخان دۆزه‌خه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كه‌ی گه‌رم كردووه
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگا رازاوه و پڕ هانده‌ره‌كه‌ی له نێو ئاپۆڕای كوڕ و كچی شاره‌كه‌ی میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه رێگه‌یان به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ده‌ربه‌ندییكان ده‌یانه‌وێت برینی دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوویان به هه‌ندرێن سارێژ بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن، ئه‌نجامی قۆناخی دووه‌می وه‌ك پێویست نییه، دوو یاریی رابردووشی دۆڕاندووه، مانه‌وه‌شی له خوله‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌ك شۆك بكات و سێ خاڵی مێژووی له قوڕگی شێر وه‌ربگرێت و مانه‌وه‌ی خۆی و یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌شزانێ ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه، هه‌ندرێن 25 خالی هه‌یه و پله‌ی ده‌یه‌م به‌شییه‌تی.
زێره‌ڤانی بۆ شكۆی خۆی و برایه‌تی بۆ مانه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
زێره‌ڤانی دوایین ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی كردووه و له ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه تاراده‌یه‌كی زۆر بێهیوا بووه و ده‌یه‌وێت له‌م چه‌ند یارییه‌ی داهاتوو ته‌نیا بۆ شكۆ و ناوی خۆی یاری ده‌كات كه خاوه‌نی زۆرترین نازناوی خوله‌كه‌ن، زێره‌ڤانی 31 خاڵیان كۆكردۆته‌وه و پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌وزپۆشه‌كانی برایه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی خوله‌كه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات و هه‌موو یارییه‌كیش وه‌ك یاریی كۆتایی سه‌یر ده‌كات، فاتیح حه‌مه‌خان، توانی تیپه‌كه‌ی له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار رزگار بكات، به‌ڵام تا ئێستا مانه‌وه‌ی مسۆگه‌رنه‌كردووه، برایه‌تی خاوه‌نی 24 خاڵه و پله‌ی یازده‌یه‌می داگیر كردووه.
شێروانه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی زاخۆ له ئاكرێ بكاته‌وه
شێروانه له یاریگای خۆی له گه‌رمیان میوانداری ئاكرێ ده‌كات، یانه كه‌لارییه‌كه 103 رۆژه نه‌یتوانیوه له نێو یاریگه‌ی خۆی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێروانه له‌گه‌ڵ وه‌لید محه‌مه‌دی راهێنه‌ر به ئاڕاسته‌یه‌كی باش هه‌نگاو ده‌نێت، ئێستاش به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه.
له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌گبه‌ی خۆی بۆ ماڵئاواییكردن له خوله‌كه پێچاوه‌ته‌وه و ته‌نها 14 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێن.
دهۆك ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دابنێت
دهۆك له یاریگای خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، تیپه‌كه‌ی هه‌رمان ساڵحی راهێنه‌ری دهۆك له ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه و بۆ ئه‌م یارییه‌ش گرفت له پێكهاته‌ی دهۆك دروست بووه، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی كارته ره‌نگاوره‌نگه‌كان هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان شوكری، ئه‌حمه‌د زیڕۆ و سه‌ردار عومه‌ری سڕكراون و به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاری ناكه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ یاسن مه‌ناف هه‌ر هه‌فته‌یه و یانه‌یه‌ك راده‌ماڵن، له 5 یاری رابردوو 4 سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به بردنه‌وه‌كانی خۆی بدات، زیاتر له ریزه‌كانی پێشه‌وه نزیك بێته‌وه.