پزیشكه‌كانی سانجێرمان ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی نێیماریان راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار له كلاسیكۆی خولی فره‌نسا له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر مارسیلیا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، پزیشكه‌كانی سانجێرمان هه‌واڵێكی تاڕاده‌یه‌ك خۆش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
نێیمار دا سیلڤا له یاری رابردوو له قوڵه‌پێی تووشی پێكان بوو، به گوێره‌ی پزیشكه‌كان ئه‌م جۆره پێكانه 3 ئاستی هه‌یه و هی نێیمار جۆری سووكه‌كه‌یه.
ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پشكنینیان بۆ پێكانه‌كه‌ی نێیمار دا سیلڤا كردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پێكانه‌كه‌ی سووكه و ته‌نیا پێویستی به یه‌ك هه‌فته پشوو هه‌یه، ده‌شڵێن: ناتوانین ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ین.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پزیشكی رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا، ئه‌گه‌ر پێكانه‌كه‌ی نێیمار له جۆری سووكه‌كه بێت، ئه‌وا لانیكه‌م پێویستی به دووركه‌وتنه‌وه له یاریگه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 14 رۆژ هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا گومان ده‌كه‌ن كه نێیمار بتوانێت به‌شداریی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بكات كه بڕیاره یارییه‌كه له 6ـی مانگی داهاتوو بكرێت.