بارسێلۆنا تواناكانی ڤیدالی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به فه‌رمی دابڕانی ئه‌لێكس ڤیدالی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند.
ڤیدال له ساته خراپه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌تایبه‌ت دوای دوورخرانه‌وه‌ی له لیستی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی بڕیارێكی هونه‌ری له‌لایه‌ن ئێنریكیه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بارسێلۆنا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه كه ڤیدال له مه‌شقه‌كانی ئه‌مرۆی یانه‌كه تووشی پێكانێك بوو له ئاستی رانی و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه.
به‌مه‌ش ڤیدال جگه له یارییه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ناتوانێت له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سۆسیداد ئاماده‌بێت.