"رامۆس ناسناوی لالیگا پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات"
دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له كلاسیكۆی ئیسپانیا و كارته سووره‌كه‌ی رامۆس، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌سوودی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌شكێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 نیسانی 2017، پێگه‌ی (سكای نیوز) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید به‌هۆی كارته سووره‌كه‌ی رامۆس بارودۆخی كه‌وتۆته مه‌ترسی.
ریال مه‌درید له ئێستادا لوتكه‌ی لالیگای له‌ده‌ستداوه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه زێدان له تواناكانی رامۆس و پیپی بێبه‌شه، رافایل ڤارانیش هێشتا بۆ یاریكردن ئاماده نییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دیپۆرتیڤۆ له به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كان تۆقێنه‌ره و ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی شكستی به بارسێلۆناش هێناوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان له رامۆس توڕه‌یه، چونكه به‌هۆی كارته سووره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی خسته دۆخێكی مه‌ترسییه‌وه، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ به رێژه‌یه‌كی زۆر له ناسناوی لالیگا بێبه‌ش ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش چه‌ندان رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌خت چاوه‌ڕوانی ریال مه‌درید ده‌كات، دیارترینیان یانه‌كانی سێڤییا، ڤالێنسیا و مالاگایه.
سێرخیۆ رامۆس ژماره‌ی كارته سووره‌كانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ 5 كارت زیاد كرد، هه‌ڵبه‌ت له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا 22 كارتی سووری وه‌رگرتووه.