به ڤیدیۆ... چێڵسی له دێربی له‌نده‌ن شكستی به نه‌یاره‌كه‌ی هێنا
له یاریی پێشكۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگلاند، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له یانه‌ی تۆتێنهامی هاوشاری برده‌وه، به‌مه‌یش چێڵسی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 نیسانی 2017، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهامی كرد، له خوله‌كی ویلیانی به‌رازیلی یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 18 هاری كه‌ین ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
پێشكۆتایی گێمی یه‌كه‌م، ویلیان له خوله‌كی 43 له رێگه‌ی لێدانی سزا جارێكی دیكه یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه.
له گێمی دووه‌م، دێلی ئالی له خوله‌كی 52 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی تۆتێنهام یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌مجاره‌یان ئێدین هازاردی به‌لجیكی ده‌ركه‌وت، كاتێك له خوله‌كی 75 گۆڵی سێیه‌م و پێشكه‌وتنی چێڵسی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 80 نیمانیا ماتیچی سڕبی به تۆماركردنی گۆڵی چواره‌م، به ته‌واوه‌تی یانه‌ی تۆتێنهامی بێهیوا كرد، به‌مه‌ش چێڵسی بۆ یاریی كۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگلاند سه‌ركه‌وت و سبه‌ی چاوه‌ڕانی براوه‌ی یاریی نێوان ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.