به‌په‌له، نێیمار داوای فرۆشتنی كاڤانی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فره‌نسا، كاڤانی رێگری له نێیمار كرد لێدانی پێناڵتی لێبدات، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه سه‌رجه‌م وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كاڤانی له ئینستاگرام سڕیه‌وه و یاریزانه ئۆرگواییه‌كه‌شی ئه‌نفۆلۆو كرد و داوای فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ش له یانه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه نێیماری هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای فرۆشتنی ئیدینسۆن كاڤانی ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، كاڤانی له باره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ نێیمار هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه له نێوان من و نێیمار روویدا شتێكی زۆر ئاساییه، له زۆربه‌ی یانه‌كان ئه‌و شتانه بوونی هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، نێیمار داوای له ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه كاڤانی بفرۆشێت و ده‌ركردنی ئه‌و یاریزانه‌شی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له یانه‌ی پی ئێس جی.
نێیمار به‌ڵێنیشی به سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان داوه له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ هێڵێكی پته‌وی هێرشبه‌ر دروست بكه‌ن و خه‌ونه‌كانی یانه‌كه‌ش بهێننه دی.