به ڤیدیۆ... له گێمی سێیه‌م به ئامار و داتا، شیكردنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان ده‌كرێت
له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره كه تایبه‌ته به كۆكراوه‌ی خولی نایابی كوردستان، سه‌رجه‌م ئامار و داتایه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.
له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره میوانداریی رێبین ره‌مه‌زی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كراوه كه تێیدا سه‌رجه‌م زانیاریی و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به خولی نایابی پێشمه‌رگه شه‌ن و كه‌و ده‌كرێت كه له ئێستادا وه‌شانی یازده‌مینی خولی نایابی كوردستان گه‌یشتۆته دواوێستگه.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌ی گێمی سێیه‌م بن كه هه‌موو شه‌وانێكی هه‌ینی له كاتژمێر 21:30ـی شه‌و له په‌خشێكی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.