گریزمان: یوڤێنتۆس ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و بۆفۆنیش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌باته‌وه
گریزمان، هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یوڤێنتۆس ده‌توانێت له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ شكست به ریال مه‌درید بهێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 ئایاری 2017، پێگه‌ی (Four Four You) لێدوانێكی ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌توانێت ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنێت.
گریزمان ده‌شڵێت: پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م جیانلویجی بۆفۆن خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنێت.
گریزمان له باره‌ی وێستگه‌ی داهاتووشی ده‌ڵێت: هیچ هۆكارێك نابینم بۆ جێهێشتنی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، بۆیه بڕیاری رۆیشتنم له یانه‌كه‌م نه‌داوه.
گریزمان كه پێشتر دووجار له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ گه‌یشتۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ، هه‌ردوو جاره‌كه‌ش ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وان و گریزمانیش ده‌ستی به ناسناوه‌كه نه‌گه‌یشت و مێدالیای دووه‌می له مل كرا.