کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێتە پاریس سانجێرمان

بەرامبەر 140 ملیۆن یۆرۆ

K24- هەولێر

رۆژنامەیەکی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ روودەکاتە ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی و ریال مەدریدی ئیسپانی بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید دەڕوات و پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی بە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ بە مووچەی سالانەی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ کریستیانۆ ئامادەکردووە و یانە فڕەنسییەکە دەیەوێت کریس بباتە پاریس.

رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو کە ریال مەدرید بووە پاڵەوان، خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کۆبووەتەوە.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی