"محه‌مه‌د سه‌ڵاح خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا"
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی وه‌رزشی بریتانیا به باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 ده‌ستنیشان كرا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح شه‌شه‌مین یاریزانه كه ده‌توانێت له یه‌ك وه‌رزدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانان پرێمه‌رلیگ له لایه‌ن ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلاند و خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نووسه‌رانی بریتانیا وه‌ربگرێت.
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح له دوای ستیڤن جیرارد و لویس سوارێز سێیه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووله له لایه‌ن 400 نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌ریتانیا به باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ئێستادا به 31 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه و له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان خاوه‌نی 42 گۆڵه و یانه‌كه‌شی له فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه نزیك كردۆته‌وه.