سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا داوا ده‌كات مۆندیال له قه‌ته‌ر وه‌ربگرنه‌وه
ئه‌لێكسانده‌ر جێفرین سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا دووپاتیده‌كاته‌وه سیسته‌می ڤار بۆ چامپیۆنزلیگ ئاماده نییه و ده‌شڵێت: پێویسته جامی جیهانی له قه‌ته‌ر بكشێنرێته‌وه.
سه‌رۆكی یوێفا ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ئه‌و كاته‌ی سیسته‌می ڤار ده‌گاته لوتكه ئه‌و كاته له چامپیۆنزلیگ به‌كار بهێنرێت، چونكه له ئینگڵاند و ئه‌ڵمانیا به هه‌ڵه به‌كارهێنراوه و نایه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه له چامپیۆنزلیگ دووباره ببێته‌وه.
جێفرین ده‌شڵێت: به‌كارهێنانی ڤار له ئێستا زیانی زۆرتره له سوود و نابێت په‌له‌ی لێ بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له ئه‌گه‌ری زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ 48 هه‌ڵبژارده پێویسته میوانداریه‌كه له قه‌ته‌ر بسه‌نرێته‌وه و به وڵاتێكی دیكه بدرێت.