به فه‌رمی زێدان به‌بێ 5 ئه‌ستێره‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌كات
له گه‌ڕی 25ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌كات كه له قۆناخی یه‌كه‌م یانه‌ی شایانه زۆر به زه‌حمه‌ت له‌و یانه‌یه‌ی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 شووباتی 2018، یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره میوانداریی ئالاڤێس ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه رامۆس به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی به‌شداریی ناكات.
زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه به فه‌رمی به‌هۆی پێكانه‌وه هه‌ریه‌ك له (تۆنی كرووس، لوكا مۆدریچ، مارسێلۆ و ڤایخۆ)ـی دوورخسته‌وه، ماركۆ ئاسێنسیۆش به‌هۆی ئازار و ژانی ددانه‌كانی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید ناكات.