ئالبا: رقم له‌ ریال مه‌دریده‌ و حه‌ز ده‌كه‌م له‌ هه‌موو یارییه‌ك بدۆڕێت

له‌ مۆندیال: نه‌ك مێسی، رووبه‌ڕووی باوكیشمم ببمه‌وه‌ رێگری لێ ده‌كه‌م

جۆردی ئەلبای بەرگریكاری بارسێلۆنا رقی خۆی بەرامبەر ریال مەدرید دووپات كردەوە، خۆزگه‌ ده‌خواێت یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ له‌ هه‌موو یارییه‌ك بدۆڕێت.

ئەلبا لەبەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنی لە كەتەلۆنیا پرسیاری سەبارەت بە ریال مەدرید لێكرا، ئایا پێت خۆشە ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ؟

ئەلبا گوتی:  لەوكاتەی ریال مەدرید گەیشتە قۆناخی شازدە حەزم دەكرد بە خێرایی لە پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دەربكرێت، ئێستاش كه‌ لە فایناڵە، ھیوادارم لیڤەرپوول یارییەكە بباتەوە.

ئەلبا گوتیشی: رقم لە ریال مەدریدە و حەزدەم ھەر یارییەك دەیكات بەدۆڕانی ئەوان تەواو بێت.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ كه‌ ئایا له‌ مۆندیال ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی مێسی ببێته‌وه‌ رێگری لێ ده‌كه‌یت، ئالبا ده‌ڵێت: نه‌ك مێسی باوكیشم رووبه‌ڕبووم بێته‌وه‌ ده‌یوه‌ستێنم.

ئەلبا لە مۆندیالی رووسیا ناوی لەپێكھاتەی ئیسپانیا ھەیەو لەگەڵ شەش یاریزانی ریال مەدرید یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەكات.