ریال مه‌درید یه‌كه‌مین ئۆفه‌رمی پێشكه‌شی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و بریتانیا به خێرایی هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌دریدیان بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح كرده بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان.
پێگه‌ی سكای نیوز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له سه‌رووی لیستی داواكراوه‌كانی زینه‌دین زێدانه بۆ وه‌رزی داهاتوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌نووسی ناسراوی فره‌نسا (فیلیپ كارایۆن) ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د سه‌ڵاح كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتن به گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد، راسته‌وخۆ گفتووگۆی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ده‌ستپێبكات.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زینه‌دین زێدان زۆر سه‌رسامه به ئاستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بیكاته جێنشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.