خانمێكی بریتانی پێشبینی بۆ هه‌ر یارییه‌ك بكات راست ده‌رده‌چێت
خانمێكی بریتانی، ئه‌گه‌رچی زۆر له یاریكردن شاره‌زا نییه، به‌ڵام به پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كان میدیاكانی شۆك كردووه، به‌هۆیه‌وه نیو ملیۆن پاوه‌ندی بردۆته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، خانمێكی ئینگلیزی گه‌وره‌ترین قوماری بردۆته‌وه.
ئه‌و خانمه له پێشبینی بۆ ئه‌نجامی 12 یاری له خولی چامپیۆنزشیپی وه‌رزی رابردووی ئینگلیزی كردووه، له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وتووه سه‌رجه‌م پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه راست ده‌رچووه.
ئه‌م خانمه له كۆی هه‌ر 12 یاری، هیچ پیشبینی یه‌كسانبوونی بۆ هیچ یارییه‌ك نه‌كردووه و 12 یانه براوه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و سه‌رجه‌میشیان دروست بووه، هه‌ڵبه‌ت كۆی گشتی خاڵه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پسووله‌یه‌ی كه بۆی ده‌رچووه گه‌یشتۆته 574،278.41 هه‌زار پاوه‌ند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌یه له مێژووی قوماری كۆمپانیاكان كه بۆ پێشبینی یارییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێشتر زۆرترین بردنه‌وه له 25 هه‌زار پاوه‌ند تێپه‌ڕی نه‌كردووه.
ئه‌و 12 یارییه كه ئه‌م خانمه پێشبینی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه كردووه
هێدریسفیڵد 1 ـ 0 وێست برۆمیچ
بۆرنموس 1 ـ 0 نیوكاسڵ
برایتن 1 ـ 0 سوانزی
شیف وێد 2 ـ 0 ئاستۆن ڤیلا
برانسلی 2 ـ 0 بێرمنگهام
بۆڵتن 2 ـ 1 نۆرویچ سیتی
ریدینگ 4 ـ 2 دێربی ماونتی
ئیپسویچ 1 ـ 0 میلوال
نۆتینگهام 4 ـ 0 كوینز پارك رێنجه‌رز
شێف یونایتد 4 ـ 1 هۆل سیتی
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م خانمه ته‌نیا به‌هۆی خواست و سه‌رنجڕاكێشانی بۆ ناوی یانه‌كه، پێشبینی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كان كردووه، ناوی هه‌ر یانه‌یه‌كی پێخۆشبووه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ربژێری كردووه.