هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی، له گیڕی 22ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی باشوور ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 3:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له‌م یانه‌یه بباته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوو یاری رابردووی له خولی نایابی عێراق شكست بۆته به‌شی، له دوایین یاریش به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به به ئه‌نجامێكی گه‌وره دۆڕا كاتێك یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاند.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له نه‌فتی باشوور باری لاسه‌نگی خۆی راست بكاته‌وه.
هه‌ولێر و نه‌فتی باشوور له مێژووی خۆیاندا 7 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، نه‌فتی باشوور 4 یاری بردۆته‌وه و 3 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بووه، به‌مه‌ش هه‌ولێر تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌م یانه‌یه بباته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 21 یاری ئه‌م وه‌رزه 26 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی باشوور به 28 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.