به فه‌رمی كاسیاس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پۆرتۆ نوێكرده‌وه
ئیكه‌ر كاسیاس گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ نوێكرده‌وه و واده‌ی وازهێنانیشی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 20 ئاداری 2019، یانه‌ی پۆرتۆ به فه‌رمی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیكه‌ر كاسیاسی بۆ دوو ساڵی دیكه راگه‌یاند.
كاسیاس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوای 2 ساڵی دیكه ته‌مه‌نم ده‌بێته 40 ساڵ و راسته‌وخۆ له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن ده‌كه‌م.
كاسیاس ده‌شڵێت: سه‌رۆكی یانه‌ی پۆرتۆ سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت تا ته‌مه‌نی 40 ساڵی له یانه‌كه بمێنمه‌وه و له هاوینی 2021 به یه‌كجاری هه‌ر له‌هه‌مان یانه واز له یاریكردن بهێنم.
كاسیاس سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی پۆرتۆی كرد بۆ گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه، له كۆی 35 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه 25 گۆڵی لێكراوه و 16 كلین شیتی تۆمار كردووه.