به ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
گۆڵه‌كه‌ی سوفیان بۆفالی مه‌غریبی و یاریزانی ساوسهامتن به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا.
پێگه‌ی فه‌رمی پرێمه‌رلیگ رایگه‌یاندووه گۆڵه‌كه‌ی بۆفال كه به توانای تاكه‌كه‌سی له 21ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له گۆڵی وێست برۆمیچ تۆماری كرد به جوانتری گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ داده‌نرێت.
ساوسهامتن كه بۆفال یاری بۆ ده‌كات له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ چامپیۆنشیپ رزگاری بوو دوای ئه‌وه‌ی خانه‌ی حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گرت.
ئه‌مه ده‌سكه‌وته‌ی بۆفال له كاتێكدایه ئه‌م یاریزانه بانگهێشتی پێكهاته‌ی مه‌غریب بۆ مۆندیال نه‌كراوه.