به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له بارسێلۆنا نزیك بووه‌وه
له گه‌ڕی 25ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام گۆڵبارانی یانه‌ی ئالاڤێسی میوانی كرد و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن (بی بی سی) تۆمار كران.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 44 تۆپێكی له بێنزێمای هاوڕێی پێگه‌یشت و گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م، گاریس به‌یل گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد، دواتر له خوله‌كی 61 كریستیانۆ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می ریال مه‌دریدی كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 14 گۆڵ و به جیاوازی 6 گۆڵ له مێسی پێشه‌نگی گۆڵكاران دووره.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش و به دیاریكراوی له خوله‌كی 89 كه‌ریم بێنزێما به لێدانی سزا گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 51 له پۆلێنی سێیه‌م مایه‌وه، ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ 11 خاڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ كه‌م كرده‌وه.