ریال مه‌درید به‌هۆی یه‌ك پیتی ناوی یاریزانێكی كه‌یسێكی دۆڕاند

دادگا له‌ دژی ریال مه‌درید بڕیاری دا

 بەرپرسانی ریال مەدرید داوایان لە ئەنجومەنی لالیگا کرد بوو فۆنتێک بە ئارەزووی خۆیان دەست نیشان بکەن بۆ نوسینەوەی ناوی یاریزانانی یانەکەیان، بەڵام ئەنجومەنەکە رازی نەبوو و دواتریش یانەکەی پایتەخت سکاڵایان تۆمار کرد.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بلاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزەوە یانەکەی پایتەخت دوایان کرد کە فۆنتێکی جیاواز لە یانەکانی دیکە بەکاربێنن بۆ نوسینەوەی ناوی یاریزانان لەسەر درێسەکانیان، بەڵام بەرپرسانی لالیگا بەم داوایە رازی نەبوون و پاشان سکاڵا لەلایەن شایانەکانەوە تۆمار کرا و دواجاریش دادگا لە بەرژەوەندی ئەنجومەنی لالیگا بریاریدا و بەم هۆیەوە پێویستە لەسەر ئەم یانەیە کە تەواوی تێچووی ئەم کەیسە بدات.

ئەو فۆنتەی کە یانەی ریال مەدرید داوای دەکات، تەنها یەک پیتی لە پیتی فۆنتەکانی دیکەدا جیاوازە، ئەویش پیتیZ  کە لە ناوی کەریم بێنزیما دەبینرێت.