زێدان داهاتووی گاریس به‌یلی له كلاسیكۆ یه‌كلایی كرده‌وه
زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا دڵنیایی دایه هانده‌ران كه گاریس به‌یل به‌شداریی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 نیسانی 2017، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گاریس به‌یل به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ناكات، ده‌شڵێت: به‌یل بۆ یاری كلاسیكۆ به‌ڕێژه‌ی 100% ئاماده ده‌بێت كه بڕیاره یارییه‌كه له 23ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه گوتیشی: نامه‌وێت سه‌ركێشی به به‌یل بكه‌م، چونكه ئه‌و ئازارێكی سووكی هه‌یه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم.
گاریس به‌یل، هێرشبه‌ری وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری چوونی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌شداریی یاری رابردووی لالیگا نه‌كرد.