فیفا ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه
هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و فڕەنسا بە هاوبەشی پێشه‌نگی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانیان گرتووە.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی، ناسراو به فیفا ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە، لەم ریزبەندیەدا هەڵبژاردەی بەلجیکا و فڕەنسا بە کۆکردنەوەی 1729 خال بە هاوبەشی پیشەنگیان گرتووە، به‌ڵام به‌لجیكا بە چەند پۆینتێک له سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014 دوو پلە سەرکەوت و لە پلەی دوازدەهەم دەبینرێت و لە پلەی یازدەهەمیش هەڵبژاردەی ئارجێنتینای لێیە.
تەنها گۆڕانکاری کە لە 10 باشترین هەڵبژاردەکان کراوە، دابەزینی هەڵبژاردەی دانیمارکە لە پلەی نۆیەم بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندیەکە و سەرکەوتنی بەلجیکایە لە پلەی دووەمەوە بۆ پێشەنگایەتی.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كانیش، هه‌ڵبژارده‌ی توونس له پۆلێنی 23ـه‌می جیهانی دێت و پێش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كان كه‌وتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا به‌رزترین پله‌ی له ریزبه‌ندی جیهانی هه‌یه كه خانه‌ی (33)ـیه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له شوێنی خۆی له پله‌ی 89 ماوه‌ته‌وه.