به‌په‌له.. بارسێلۆنا داوای له‌م 10 یاریزانه كردووه له یانه‌كه بڕۆن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌رگای یانه‌كه‌یان به‌رووی 10 یاریزانی تیپه‌كه‌یان دا كردۆته‌وه و داوایان لێكردوون به خێرایی یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆیان بدۆزنه‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه 10 یاریزانی بارسێلۆنا ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنا بڕۆن.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له (راكیتیچ، ڤێرمایلین، بواتینگ، مۆریللۆ، سیلیسن، كۆتینهۆ، ئۆمتیتی، ماڵكۆم، رافینها و دینس سوارێز).
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه ئه‌گه‌رچی له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به لیڤه‌رپوول هێنا، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی ئانفیڵد تووشی شكستێكی گه‌وره هات و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و یه‌كێك له خراپترین یارییه‌كانی خۆی به درێژایی مێژوو له‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام دا.