به ڤیدیۆ... دوای گه‌یشتنی چێڵسی به یاری كۆتایی چی روویدا؟
یانه‌ی چێڵسی به‌ربه‌ستی ساوسامپتنی بڕی و هاوشانی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یاریی كۆتایی جامی فا سه‌ركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22 نیسانی 2018 له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن له قۆناخی پێشكۆتایی جامی فا، یانه‌ی چێڵسی رووبه‌ڕووی ساوسامپتن بووه‌وه و به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یانه‌ی چێڵسی له رێگه‌ی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و له خوله‌كی 46 پێشكه‌وت.
پاشان له خوله‌كی 82 ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانیا گۆڵی دووه‌می كرد و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی بۆ فایناڵ مسۆگه‌ر كرد. بڕیاره له رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی وێمبلی له فایناڵی جامی شا مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی به‌یه‌ك بگه‌ن.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
1ـ چێڵسی له دوای ساڵی (2000)ـه‌وه بۆ دووه‌مجاره ده‌گاته فایناڵی جامی.
2ـ سیزار ئازپلیكویتا ئه‌م وه‌رزه 7 ئاسیستی بۆ ئالڤارۆ مۆراتا كردووه.
3ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ له‌وه‌ته‌ی له وه‌رزی 2012 ـ 2013 روویكردۆته ئینگلاند له 26 یاری جامی فا، 15 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌و پاڵه‌وانێتییه.