"عوسمان دێمبلی به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێكه‌وت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی دۆرتمۆند، ئاشكرای كردووه كه عوسمان دێمبلی به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌كردووه و به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێكه‌وتووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، كه‌ناڵی Sky TVـی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی عوسمان دێمبلی به 100 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتووه و ئه‌مڕۆش به فرۆكه گه‌شتی ئیسپانیای كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێته‌ر بۆس راهێنه‌ری یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند نیگه‌رانی خۆی به‌هیۆ ئاماده‌نه‌بوونی عوسمان دێمبلی له مه‌شقه‌كان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: نازانم هۆكاری چییه دێمبلی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه، هیوادارم هیچ شتێكی خراپ رووینه‌دابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی دۆرتمۆند به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا نایشارێته‌وه كه ئه‌وان له باره‌ی دێمبلی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسا كردووه، به‌ڵام داواكارییه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی ئه‌م 2 رۆژه گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك رابگه‌یه‌نێت تا بتوانێت بۆ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌شداریی پێ بكات، به‌وپێیه‌ی له دوای رۆیشتنی نێیمار گرفت بۆ باڵه‌كان و هێڵی پێشه‌وه درووست بووه.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی رینسی فره‌نسا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2015 بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند گواسترایه‌وه، ئێستا به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی وه‌رزی رابردوو پێشكه‌شی كرد، چاوی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره.