"ریال و پاریس ده‌یانه‌وێت نێیمار و زێدان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار هاتۆته‌وه سه‌رهێڵ، یانه پاریسییه‌كه‌ش به یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه بۆ یانه‌ی شایانه ده‌ستبه‌داری نێیمار بێت.
پێگه‌ی El Gol Digitalـی ئسپانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بڕیاریداوه بۆ هاوینی داهاتوو نێیمار له ده‌رگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ لالیگا بگه‌ڕێنێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ناسر خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی به یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه كه پێكهاتووه له ئاڵوگۆڕكردنی نێیمار به زینه‌دین زێدان.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، هاوینی رابردوو به 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان، به گوێره‌ی میدیاكانیش بێت، باوكی نێیمار به ناسڕ خلێفی راگه‌یاندووه كه مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی یه‌ك ملیۆن پاوه‌ند مه‌رجی مانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌تی له پاریس، ئه‌مه‌ش سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی سانجێرمانی ناچار كردووه كه بیر له فرۆشتن و ئاڵوگۆڕكردنی بكاته‌وه كه به خێر بۆ یانه‌كه‌ی بكشێته‌وه.