پێته‌ر چیك دوای 20 ساڵ بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا
پیته‌ر چیك گۆڵپارێزی چیكی یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی به فه‌رمی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌كجاره‌كی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی ئارسێناڵ كه پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی دوای هاتنی بێرند لینۆ له‌ده‌ستداوه، له تویته‌ری خۆی رایگه‌یاندووه ئه‌م وه‌رزه بیسته‌مین وه‌رزی یاریكردنیه‌تی و دوای 15 وه‌رز یاریكردن ل پرێمه‌رلیگ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاره‌كی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
چیكی 36 ساڵ كه له ساڵی 2004 له یانه‌ی رێنی فڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به پرێمه‌رلیگ كرد، ده‌ڵێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆپهاوێژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ماوه‌یه‌كی درێژ یاریكردن بۆ چێڵسی، ئه‌م گۆڵپارێزه چیكیه له ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵیه‌وه كرد، كه توانیویه‌تی چوار نازناوی پرێمه‌رلیگ و پێنج نازناوی جامی فا له‌گه‌ڵ چێڵسی بباته‌وه، له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ.
له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی جامی فا له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ له ساڵی 2017 و بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی قه‌ڵخانی خێرخوازی.