"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ كۆتینهۆ گه‌یشته رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی به 72 ملیۆن پاوه‌ند فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی له یانه‌ی لیڤه‌رپوول كڕی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، كه شاندێكی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ كۆتایی هێنان به گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ له بریتانیان و، به‌م نزیكانه‌ش به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ راده‌گه‌یه‌نن.
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیاش، ئاماژه‌ی به گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی به 80 ملیۆن پاوه‌ند راگه‌یاندووه.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له ده‌رگه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه هاته ئه‌ورووپا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات، هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 5 ساڵ درێژ كردبووه‌وه.