پێرێز باسی رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ چین و هاتنی نێیمار بۆ ریال ده‌كات

پێرێز راشكاوانه‌ هاته‌ ده‌نگ

له‌ ئێواره‌ خوانێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن گرووپێكی بازرگانی بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید رێكخرا بوو، پێرێز له‌ باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتی كریستیانۆ بۆ خولی چین و هاتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه‌.

له‌ باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سكۆلاری كه‌ تێیدا راهێنه‌ره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ رایگه‌یاند بوو كه‌ كریستیانۆ له‌ باری خولی چین پرسیاری لێ ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی: زۆر ئاساییه‌ سكۆلاری و كریستیانۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان كردووه‌، منیش ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كم له‌ هۆنك كۆنگ هه‌بێت هه‌ركاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م پرسیاری له‌ باری ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ لێ ده‌كه‌م.

پێرێز له‌ باره‌ی نێیمار گوتی: پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ ئێره‌ ده‌مزانی له‌ باره‌ی نێیمار پرسیارم لێ ده‌كرێت، راشكاوانه‌ ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ هاتنی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ریال مه‌درید نییه‌ و ناشتوانم بڵێم له‌ گواستنه‌وه‌ی بێهیوا بووین.