بە پێی ئەم 5 ڕووداوە مێژووییە بێت لێڤەرپول براوەی چامپیۆنزلیگە
لێڤەرپولی ئینگلیزی، له‌ساڵی 1981 لە سەر حیسابی ریال مەردیدی ئیسپانیا براوەی چامپیۆنزلیگ بوو، کاتێک یارییەکە لە پاریسی پایتەختی فرەنسا بەرێوەچوو، یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردەوە، ئەم وەرزەش بەیەکەوه لە رۆژی 26 ئایار لە شاری كێیڤ بەیەک دەگەن، بەڵام بەراوردێکی ڕووداوەکانی ئەوکات و ئێستا لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزیەکدایە بۆ بردنەوەی جامەکە.
1- لە 1981 ریال مەدرید لە خانەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا دابوو، کاتێک ریال سۆسیداد بووە پاڵەوان، لەم وەرزەشدا حارێكی تر مێرێنگێ لە خانەی سێیەم دێت، ئه‌وكاتیش له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید به لیڤه‌روول دۆڕا.
2ـ بەراوردی دووه‌م ھاوسەرگیری پاشاکان: لە 1981 شازادە چارلز، جێنشینی ھەرێمە یەکگرتووەکانی بریتانیا, لەگەڵ دیانای کچە شازادە ھاوسەر گیریان کرد، ئەم ساڵیش شازادە ھاری لەگەڵ مێگان مارکل ھاوسەرگیری کرد، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هاوشێوه‌ی 1981 هاوكاته له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید له فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.
3- بەراوردی سێیه‌م لە 1981 بارسێلۆنا جامی شای ئیسپانیای بردەوە، لیڤه‌رپوولیش چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مساڵیش سیناریۆیه‌كان به‌مجۆره‌یه، بارسێلۆنا جامی شای بردۆته‌وه و ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوولیش له فایناڵی چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كه‌ن.
4- بەراوردی چواره‌م لە نێوان شارەکانی (لەندەن و مانچێستەر)، لە 1981 ئارسێناڵی لەندەنی بووە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئیگلیزی، لە سەر حسابی یانەیەکی شاری مانچێستەر، کە یانەی مانچێستەر سیتی بوو، ئەم ساڵیش چێڵسی لەندەنی لە مانچێستەر یونایتدی ئەو شارەی بردەوە.
5- بەراوردی پێنجه‌م لە ئەڵمانیاوەیە، لە 1981 كاتێك لیڤه‌رپوول چامپیۆنزلیگ برده‌وه، یانەی فرانکفۆرت جامی یانەکانی ئەڵمانیای بردەوە، لە سەر حسابی کایزەرسلاوتن, بە ئەنجامی (3 ـ 1)، كه لیڤه‌رپوول گه‌یشتۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ دیسان یانه‌ی فرانكفۆرت به هه‌مان ئه‌نجام (3 ـ 1) له یانه‌ی بایرن میونشنی برده‌وه.
بەڵام ئەوەی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دایە لە و کاتەوە 6 فایناڵی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام داوە و ھیچیانی نەدۆڕاندووە, لە ھەموویان براوەبووە بەرامبەر یانەکانی یۆڤێنتۆس و ئاتلێتیکۆ مەدرید دوو جار، ڤالێنسیا و لێڤەرکوزنی ئەڵمانیا.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم