لێدوانه‌كانی مۆنچی له باره‌ی ریال مه‌درید میدیاكانی هه‌ژاند
رۆبێرتۆ مۆنچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی رۆما پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یاریزانانی ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆش مه‌ترسیدارن، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانن، پاڵه‌وانیش هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
مۆنچی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، گوتی: رۆیشتنی كریستیانۆ ریال مه‌درید لاواز ناكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هێزێكی زیاتر به یاریزانه‌كان ده‌به‌خشێت كه بیسه‌لمێنن به‌بێ كریستیانۆش هه‌ر به‌هێزن.
مۆنچی ده‌شڵێت: نه‌مانی كریستیانۆ له ریال مه‌درید به‌سوود بۆ یاریزانه‌كان ده‌شكێته‌وه، نایانه‌وێت به‌رۆیشتنی یاریزانێك یانه‌كه‌یان لاواز بێت، بۆیه دوای رۆناڵدۆش، ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.
مۆنچی گوتیشی: جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان یاریزانه‌كانی ئێمه و ریال مه‌درید هه‌یه، یاریزانه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی یانه و وڵاته‌كه‌شیان به‌هێزترن.
له باره‌ی مانۆلاس به‌رگریكاری یۆنانی یانه‌ی رۆما كه وه‌رزی رابردوو گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد، مۆنچی گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید چه‌پڵه بۆ مانۆلاس لێبده‌ن، چونكه وه‌رزی رابردوو ئه‌و یاریزانه بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد.
مۆنچی له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی نه‌بوونی چه‌كێكی وه‌ك محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ بردنه‌وه له ریال مه‌درید گوتی: ئێمه پێشتر محه‌مه‌د سه‌ڵاحمان به 41 ملیۆن یۆرۆ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یانه‌كه فرۆشتمان، خۆزگه ئه‌ومان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ با، به‌ڵام به‌بێ ئه‌ویش ئێمه تیپێكی گه‌وره‌ین و كاری گه‌وره‌مان پێ ده‌كرێت.