به‌په‌له... "زێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید رازیكرا"
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید رازیبووه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید دا هه‌بێت و ئه‌و مه‌رجه‌شی به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 ئاداری 2019، خۆزێ سانچێز رۆژنامه‌نووسی ناسراوی مه‌دریدی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه و كه فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ رازیكردنی زینه‌دین زێدان، ئیملیانۆ بوتریگینۆی راسپاردووه و له رازیكردنی زیزۆش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
خۆزێ سانچێز ده‌شڵێت: بۆتریگینۆ كه‌سایه‌تییه‌كی باشی بۆ گفتووگۆكردن هه‌یه و توانای رازیكردنی كه‌سه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاب هه‌یه و له 24 كاتژمێری رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان له‌سه‌ر هێڵه.
سه‌رچاوه‌كه‌ش ده‌شڵێت: پێرێز هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌داته زێدان له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی و بڕی 400 ملیۆن یۆرۆش بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی تیپه‌كه ده‌خاته به‌رده‌ستی راهێنه‌ره فره‌نساییه‌كه.
سانچێزی رۆژنامه‌نووس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ پلانی دووه‌می پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بووه، له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له رازیكردنی زێدان، مۆرینهۆیان بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه خۆزێ مۆرینهۆ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌گاته مه‌درید و سه‌ركردایه‌تی ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتوویان له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كات.