چاره‌نووسی رۆدریگێز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئینگلاند یه‌كلایی بووه‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆلۆمبیاش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ باره‌ی رۆدریگێز بڵاو كرده‌وه‌

خامێس رۆدریگێز بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات یاریسازی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا دوای ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سەنیگال لە قۆناخی کۆمەلەکانی مۆندیالی رووسیا تووشی پێکان بوو، چاوەرێ دەکرا نەتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر ئینگلاند بکات، بەڵام فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا بلاویکردۆتەوە کە پێکانەکەی خامێس قورس نیە و ئەگەری زۆر هەیە یاری داهاتوو لە قۆناخی شازدە بەشداری بکات.

هەردوو هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و ئینگلاند سێ شەممەی داهاتوو لە قۆناخی شازدەی مۆندیال رووبەروو دەبنەوە.