به ڤیدیۆ... كوردێك خێراترین گۆڵی له مێژووی خولی عێراق تۆمار كرد
فه‌رحان شكوور هێرشبه‌ری كوردی یانه‌ی نه‌جه‌ف خێراترین گۆڵی له مێژووی خولی نایایبی عراق تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 9 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌جه‌ف به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی كه‌ربه‌لای برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا، فه‌رحان شكوور له چركه‌ی 25ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه تۆڕی یانه‌ی كه‌ربه‌لای هه‌ژاند و یه‌كه‌م گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواتر جه‌بار كه‌ریم له 10 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی عێراقی گۆڵه‌كه‌ی فه‌رحان شكووری یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر خێراترین گۆڵه له مێژووی خوله‌كه.
فه‌رحان شكوور پێشتر له ریزه‌كانی لاوان و ئۆڵمپیكی عێراق یاری كردووه، یاری بۆ یانه‌كانی سلێمانی، زاخۆ و هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق كردووه، پێش ده‌ستپێكی خوله‌كه له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه روویكرده نه‌جه‌ف.
یانه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌م وه‌رزه به ده‌ستپێكێكی باش پێشوازی له خوله‌كه كردووه، له 5 یاری، خاوه‌نی 3 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسانبوونه، به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له پۆلێنی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.