هەڵبژاردەی لاوانی فووتساڵی عێراق لە دهۆک خۆی بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیک ئامادە دەکات

رۆژی دووشەممە و سێشەممە لە دهۆک دەست بە ئامادەکاریی دەکەن

K24- هەولێر

هەڵبژاردەی لاوانی فووتساڵی عێراق لە دهۆک کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکاتەوە و ئامادەکاریی بۆ پاڵاوتنەکانی ئۆڵمپیک دەکات.

رۆژی دووشەممە و سێشەممە هەڵبژاردەی لاوانی فووتساڵی عێراق لە دهۆک کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکاتەوە و یاریزانی نوێ تاقیدەکاتەوە، بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی نوێ دەستنیشان بکرێت بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی ئۆڵمپیک، کە وابڕیارە لە ئارجێنتینا بەڕێوە بچێت و مەرجە یاریزانەکان لەدایکبووی 2000 بەرەو سەرەوە بن.

بەگوێرەی بەرنامەی کەمپەکە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 16:00 تاکو 19:00 راهێنانەکان ئەنجام دەدرێن.