ماڕادۆنا: من و مێسی یه‌ك جیاوازییمان هه‌یه
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت جارێكی دیكه ره‌خنه له لیۆنێل مێسی ده‌گرێت، جیاوازی نێوان خۆی و مێسی ئاشكرا ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا ده‌ڵێت: جیاوازی نێوان من و مێسی ته‌نیا له‌وه‌دایه كه لیۆ شه‌رمنه و ناتوانێت هاوشێوه‌ی من مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میدیا بكات و وتارێكی كاریگه‌ر و به‌جۆش و خرۆش بۆ هاوڕێیه‌كانی بدات.
مێسی چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ماڕادۆنا؟ له به‌رسیڤی ئه‌م پرسیاره ماڕادۆنای هه‌ڵگری مۆندیالی 1986 گوتی: مێسی ناتوانێت ئه‌م شتانه به پاره بكڕێت، ئه‌م شتانه له ناخی كه‌سه‌كه‌دا و مێسی ناتوانێت ده‌ستی بكه‌وێت، ئه‌و پێویسته خۆی له‌م كه‌سایه‌تییه لاوازه‌ی ئێستای به دووربگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
لیۆنێل میسی هه‌ڵگری 5 ناسناوی تۆپی زێرینی باشترین یاریزانی جیهان، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له یانه‌ی بارسێلۆنا یاری ده‌كات، تا ئێستا زۆرترین ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ناسناوێكی گه‌وره بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه.