ڤیدیۆ: جوانترین 10 گۆڵی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

جوانترین گۆڵەکان بە دەنگی سەمەد خۆشناو
kurdistan24.net

لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان لە کۆی 91 یاری، 194 گۆڵ تۆمارکراون، کوردستان24 لە کۆی ئەم گۆڵانە جوانترین 10 گۆڵی قۆناخی یەکەمی خولەکەی دەستنیشانکردووە.

لە قۆناخی یەکەمی خولەکە لە کۆی ئەو 194 گۆڵەی تۆمارکران، 75 گۆڵ لە نیوەی یەکەم کراون و 113 گۆڵەکەی دیکەش لە نیوەی دووەم تۆمارکراون، واتە نیوەی دووەمی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان گەرموگوڕتر بوون بەراورد بە نیوەی یەکەمی یارییەکان.

لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزە لە هەر یارییەک 2,13 گۆڵ کراوە، کە پێنج گۆڵیان هەڵە لەلایەن یاریزانەکانەوە لە یانەکانیان تۆمارکراوە.