سیمیۆنی یاریزانێكی بارسێلۆنا به شێت وه‌سف ده‌كات
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، دیێگۆ سیمیۆنی ستایشی مێسی كرد و به یاریزانێكی شێتی وه‌سف كرد.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرت بڵاوبۆته‌وه، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ربڕی و باسی له لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانیشی كرد.
سیمیۆنی ده‌ڵێت: ئێمه له گێمی یه‌كه‌م ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد و له بارسێلۆنا باشتر بووین، به‌ڵام له به‌دبه‌ختی ئێمه تیر شتیگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی یانه‌ی بارسا ئاستی له لوتكه بوو.
سیمیۆنی گوتیشی: له گێمی دووه‌میش ئێمه باشبووین، گۆڵپارێزی ئێمه‌ش (یان ئۆبلاك) سه‌رنجڕاكێش بوو.
سیمیۆنی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بارسێلۆنا خاوه‌نی یاریزانێكی شێتی وه‌ك لیۆنێل مێسی ـیه، پێش یارییه‌كه دڵخۆشبووم كه پێموابوو به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئارجێنتیناوه شه‌كه‌ت و ماندووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و رۆڵی له لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی من هه‌بوو.
سیمیۆنی گوتیشی: زۆرینه‌ی یاریزانه‌كان كاریگه‌ری گه‌شت و سه‌فه‌ر به سه‌ریانه‌وه ره‌نگ
ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته باشترین یاریزانی جیهان ناگرێته‌وه كه لیۆنێل مێسی ـیه.