ناسنامه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ركه‌وتن
ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به به‌شداریی هه‌زاران به‌شداربوو كۆتایی هات، كوردێكی باكووری كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا.
ئاستی پیاوان (پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری)
پله‌ی یه‌كه‌م: موسته‌فا فه‌رهاد ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خه‌ڵكی ئامه‌دی باكووری كوردستانه.
پله‌ی دووه‌م: عه‌لی ئه‌حمه‌د
پله‌ی سێیه‌م: رائید ئیبراهیم
ئاستی خانمان (پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری)
پله‌ی یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ل خدر خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه و یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه.
ئاستی پیاوان (پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تر)
پله‌ی یه‌كه‌م: حوسێن عه‌زیزی وه‌رزشوانێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پله‌ی دووه‌م: محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا
پله‌ی سێیه‌م: حه‌سه‌ن عیسام محه‌مه‌د پله‌ی سێیه‌می برده‌وه
ئاستی خانمان (پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تر)
پله‌ی یه‌كه‌م: فه‌ره‌حناس سدیق خانمێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
پله‌ی دووه‌م: رێناس سه‌عید نیشته‌جێی شاری سلێمانییه و یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی سیروانی نوێیه.
پله‌ی سێیه‌م: سارا سه‌باح له به‌غداوه به‌شداریی ماراسۆنه‌كه‌ی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زوهدی سه‌دره‌دین كه پارساڵ به جلوبه‌ری كوردی به‌شداریی له ماراسۆنه‌كه كرد بوو، ئه‌مساڵ پله‌ی دووه‌می له پێشبڕكێی 4 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا.