مێسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی پشتگیری له دیۆلۆفیۆ ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی عوسمان دێمبڵی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ نزیکەی 4 مانگ لە یاریکردن راگه‌یاند، له‌م پێناوه‌دا میدیایه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاندووه كه مێسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی پشتگیری له دیۆلۆفیۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی عوسمان دێمبلی 3 بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته كه پێكهاتوون له (دیۆلۆفیۆ، پاكۆ ئه‌لكاسێر و ئه‌لێكس ڤیدال)، به‌ڵام مێسی گووشاری خستۆته سه‌ر ڤاڵڤێردی كه گرینگی به دیۆلۆفیۆ بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی پێیوایه دیۆلۆفیۆ له نێو یاریگه گوێڕایه‌ڵێكی باشه و خاوه‌نی هونه‌رێكی به‌رزی یاریكردنه و ده‌توانێت شتی جیاواز له نێو یاریگه ئه‌نجام بدات.
عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فره‌نسی نوێی بارسێلۆنا، بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینە یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه پەیوەندیی بە ریزەکانی بلاوگراناوە کرد، له دوایین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گیتافی لە رانی چەپی تووشی گرژبوونێکی سەخت بووە و لەم هەفتەیە دەچێتە فینلاند و لەلایەن دکتۆر ساکاری ئۆراڤای بەناوبانگەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام دەدرێت و تا سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.