هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی محه‌مه‌د جه‌فال گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری، 6 بردنه‌وه، 6 شكست و 4 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 22 خاڵ و له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خوله‌كه ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و رۆژی هه‌ینی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی به‌حری ده‌بێته‌وه.