مانۆلاس: به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی له بارسێلۆنام كرد پیرۆزباییه‌كی زۆرم له هانده‌رانی ریاله‌وه پێگه‌یشت
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و رۆما له چامپیۆنزلیگ، مانۆلاس به‌رگریكاری یانه‌ی رۆما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ڕێز له ریال مه‌درید ده‌گرن و لێیان ناترسن، ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی وه‌رزی رابردوو له بارسێلۆنام تۆمار كرد، پیرۆزباییه‌كی زۆرم له هانده‌رانی ریال مه‌دریده‌وه پێگه‌یشت.
مانۆلاس به‌رگریكاری یۆنانی یانه‌ی رۆما له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ لاواز نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوتر و به كۆمه‌ڵ یاری ده‌كه‌ن.
مانۆلاس گوتیشی: راسته كریستیانۆ پاڵه‌وانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ریال مه‌درید هه‌ر ریال مه‌دریده و هه‌ر به پاڵه‌وانی ده‌مێنێته‌وه، ئێستا خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی به وێنه‌ی گاریس به‌یل و لوكا مۆدریچه و له سه‌رجه‌م هێڵه‌كان تیپێكی تۆكمه‌ن.
مانۆلاس كه وه‌رزی رابردوو گۆڵی سێیه‌می له بارسێلۆنا تۆمار كرد و مێسی و هاوڕێیه‌كانی له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد، له ئێستادا لای هانده‌رانی ریال مه‌درید زۆر خۆشه‌ویست بووه.
له‌مباره‌یه‌وه مانۆلاس گوتی: وه‌رزی رابردوو كاتێك گۆڵێكم له بارسێلۆنا كرد و له چامپیۆنزلیگ دوورم خستنه‌وه، دنیایه‌ك په‌یامی پیرۆزباییم له هانده‌رانی ریال مه‌درید پێگه‌یشت، بۆیه سبه‌ی ئه‌گه‌ر له یاریگه‌ی بێرنابیۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید چه‌پڵه‌م بۆ لێ بده‌ن زۆر دڵخۆش ده‌بم.
مانۆلاس له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ئه‌گه‌ر به ویستی من بێت حه‌ز ده‌كه‌م به‌رپرسانی ریال مه‌درید مۆدریچ یان رامۆس بۆ رۆما بگوازنه‌وه، منیش جگه له یانه‌كه‌م حه‌ز به هیچ یانه‌ی دیكه ناكه‌م و به منداڵیش هانده‌ری ریال مه‌درید و بارسێلۆنا نه‌بووم، به‌ڵكو هانده‌ری ئا‌یك ئاسینای یۆنانی بووم.
بڕیاره سبه‌ی له یه‌كه‌مین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی رۆما بكات.