به وێنه... ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی له مێژوودا به قورسی سزا دراون
سزاکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتووگالی، قسە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، پێشتر 4 ئه‌ستێره‌ی دیكه هاوشێوه‌ی كریستیانۆ به قورسی سزا دراون كه له خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
1ـ زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ ھێرشبەری سوێدی پێشووی مانچێستەر یونایتد، وه‌رزی رابردوو بۆ ٣ یاریی سڕکرا, بەھۆی توند یاریکردنی بەرامبەر بەرگریکەری بۆرنمۆس تایڕۆن مێنگس.
2 ـ فرانچێسکۆ تۆتی، کاپتنە مێژووییەکەی پێشووی یانه‌ی رۆما، وەرزی 2004 ـ 2005 بەھۆی تف کردن لە یاریزانانی یانه‌ی سییه‌ننا بۆ 5 یاریی سڕکرا.
3- کریستیانۆ رۆناڵدۆ، وەرزی له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بۆ ماوەی 5 یاری سزا درا، بەھۆی پاڵنان بە ناوبژیوان، دوای دەرکردنی بەکارتی سوور لە یاریی کلاسیکۆ، له مێژووی خۆیدا 15 یاری سڕ كراوه.
4ـ کلێبەر پێپی، پۆرتووگالی، لە ریال مەدرید, وەرزی 2008 ـ 2009 بۆ 10 یاریی ڕاگیرا، بەھۆی لیدان لە یاریزان فرانچێسکۆ کاسکێرۆی یانەی خیتافی.
5ـ هێرشبه‌ری ئۆروگوایی، له جامی جیهانی 2014 به‌هۆی گازگرتن له شانی جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ 9 یاری سزا درا و بۆ 4 مانگ له سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان سڕ كرا، پێشتر له پرێمه‌رلیگ له‌سه‌ر هه‌مان كرده‌وه به قورسی سزا درایه‌وه.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م