ره‌نگه ئه‌م 3 یارییه ململانێی نازناوی خولی نایابی كوردستان بگه‌یه‌نێته لوتكه
ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 3 یاری كۆتایی به گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، ئارارات له یاری لوتكه له پێناو گه‌یشتن به پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات، هه‌ولێر و نه‌ورۆزیش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ندرێنیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ گه‌شتی بادینانی كردووه.
ئارارات و زێره‌ڤانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له یاری لوتكه‌دا، ئارارات و زێره‌ڤانی له پێناو به‌رده‌وامبوون له ململانێی نازناوه‌كه له به‌رزاییه‌كانی پیرمام به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ردوولاش له رووی ده‌روونیه‌وه ساز و ئاماده‌ن، چونكه گه‌ڕی رابردوو بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری ئارارات ده‌یه‌وێت سوود له یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت و به بردنه‌وه له زێره‌ڤانی هیوایه‌كانی بۆ گه‌یشتن به پێشه‌نگی خوله‌كه زیاد بكات.
هه‌رچی سلێمان رهمهوانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانیه، تا دێت ریزه‌كانی خۆی به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش گۆڵپارێزێكی پیشه‌گه‌ری عه‌ربی هێنایه ریزه‌كانی، گه‌ڕی رابردووش دۆدۆی بڕازیلی هێنایه‌وه.
زێره‌ڤانی مه‌به‌ستیه‌تی وه‌ك وه‌رزه‌كانی رابردوو، له قۆناخی دووه‌م گه‌وره‌ترین ریمۆنتادا ئه‌نجام بدات و ناسناوه‌كه بۆ جاری پێنجه‌م بباته‌وه، ئاراراتیش هه‌وڵده‌دات بۆ یه‌كه‌مجار به نازناوی خولی نایابی كوردستان شاد بێت.
ئارارات خاوه‌نی 27 خاڵه و پله‌ی دوومی هه‌یه، زێره‌ڤانیش به 22 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.
هه‌ولێر پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌كات
هه‌ولێر له یه‌كێك له یارییه گرینگه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات، نه‌ورۆز دوای ده‌ست لهكاركیشانهوهی خه‌سرۆ گورون، دانانی پرسیار عه‌بدولره‌زاق، له یاریگای خۆی به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له شێروانه‌ی برده‌وه، كه 82 رۆژبوو نه‌دۆڕابوو، به‌مه‌ش متمانه بۆ یاریزانانی نه‌ورۆز گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌هێز و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی پایته‌ختی باشووری كوردستانیان كردوو، راهێنه‌ر لاوه‌كه‌ی نه‌ورۆز گه‌ره‌كیه‌تی بۆیه‌كه‌مجار ناسناوی خولی نایابی كوردستان بۆ سلێمانی بباته‌وه.
زاخۆ و هه‌ندرێن شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن
هه‌ندرێن بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ گه‌شتی بادینانی كردووه، كۆتا یاریی ئه‌م گهڕهمان له زاخۆ ده‌بێت، هه‌ندرێن به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه له ململانێكردنی نازناوه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه و ته‌نیا شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات، به‌وپێیه‌ی تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن 55 رۆژ تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆش به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و 4 یارییه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، هاوشێوه‌ی هه‌ندرێن ته‌نیا له‌م وه‌رزه مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مه‌به‌سته.
زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری، 2 بردنه‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه به 18 خاڵ خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.