زڵ‌اتان: مۆندیال به‌بێ من هیچ واتایه‌كی نامێنێت، بۆیه به‌شداری تێدا ده‌كه‌م
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاریداوه له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌شداری له مۆندیال بكات.
ئیبراهیمۆڤیچ دوای یۆرۆی 2016 راسته‌وخۆ وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به لۆس ئانجلس گاڵاكسی كرد له وازهێنانی بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌شیمان بۆته‌وه.
ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند زۆر سه‌رسام بووه به‌و هه‌موو پێشوازییه‌ی له لایه‌ن یانه‌ی لۆس ئانجلس لێی كراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من له هه‌ر شوێنێك یاری بكه‌م هانده‌ره‌كانی بۆ من شێت ده‌بن، ته‌نانه‌ت ناتوانم به ئاسووده‌یی خۆم له‌سه‌ر شه‌قامێك تێپه‌ڕم.
زڵ‌اتان له باره‌ی به‌شداریكردنی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ڵێت: به‌شداری ده‌كه‌م، چونكه مۆندیال به‌بێ من هیچ واتایه‌كی نابێت.