به ڤيديۆ.. له ته‌مه‌نی 50 ساڵى بۆ هێڵى پێشه‌وه‌ى يانه‌كه‌ى داوا كرايه‌وه
كازویۆشی میورای ژاپۆنی به ته‌مه‌نترین یاریزانی تۆپی پێیه كه تا ئێستا له یاریكردن دانه‌بڕاوه، دوایینجار یۆكۆهامای ژاپۆنی گرێبه‌ستێكی نوێی پێشكه‌ش كرد و له ته‌مه‌نی 50 ساڵی بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی داوا كرده‌وه.
كازویۆشی میورای له 1967 له شاری شیزوۆكای ژاپۆنی له‌دایكبووه و 33 وه‌رزه به‌شداری خوله‌كانی نێوخۆی و ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی جیاواز ده‌كات.
كازویۆشی له ته‌مه‌نی 15 ساڵی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاستی تۆپی پێی پێشبخات به‌ره‌و وڵاتی به‌رازیل كۆچی كرد و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی (كلوب ئاتڵێتیكۆ یوڤێنتۆس) كرد، دواتر ریزه‌كانی یانه‌ی سانتۆس و پاڵمێراسی به‌رازیلی تاقی كرده‌وه.
له ته‌مه‌نی 27 ساڵی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی جێنوا كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزانی ژاپۆنی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا یاری بكات.
كازویۆشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به‌شداریی له مۆندیالی 1998ـی فره‌نسا كرد، پاشان له 2000 له ته‌مه‌ن 33 ساڵی به‌فه‌رمی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
دواتر له 2005 گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی یۆكۆهاما و تائێستاش له یاریكردن به‌رده‌وامه، دوێنێ یانه‌كه به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێكرده‌وه و بووه به ته‌مه‌نترین یاریزانی تۆپی پێ له جیهان.
كازویۆشی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: نهێنی مانه‌وه‌ی من له یاریگه‌كان، عاشق و شێتی منه بۆ یاریكردن، پاشان پارێزگاریكردن له ده‌روونێكی ئاسووده، دووركه‌وتنه‌وه له خه‌م و ناخۆشی و خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی زانستی منی تا ئێستا به ئاستێكی جێگیر له یاریگه‌كان هێشتۆته‌وه.