راهێنه‌ری ئیسپانیۆل دوای شكسته‌كه‌یان له باره‌ی مێسی چی گوت؟
خوان فرانسیسك فێرێر راهێنه‌ری یانه‌ی ئیسپانیۆل كه ناسراوه به (روبی) دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رگیز پێشبینی بۆ ئه‌وه نه‌ده‌كرد تیپه‌كه‌ی به‌هۆی تۆپه وه‌ستاوه‌كانی مێسی گۆڵی لێ بكرێت.
رۆبی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل ده‌ڵێت: ئێمه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌وه پلانمان بۆ ئه‌وه داڕشتبوو كه فشار له‌سه‌ر بارسێلۆنا دروست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو شته‌كانیان له ئێمه پێچه‌وانه كرده‌وه و رێگه‌یان به ئێمه‌نه‌دا كاری خۆمان بكه‌ین.
رۆبی ده‌شڵێت: ئاماده‌كارییه‌كی باشمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا كرد، هه‌رگیزیش پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد بارسێلۆنا له رێگه‌ی تۆپی وه‌ستاو ئێمه بڕووخێنێت.
له باره‌ی لیۆنێل مێسی، رۆبی گوتی: نازانم له باره‌ی مێسی چی بڵێم، هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م بۆچوونه‌كانم دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك وه‌سف و ستایشی لیۆ بكه‌م كۆتایی نایه‌ت.