ریال مه‌درید له یارییه‌كی دراماتیكی دا له كامپ نوو بارسێلۆنای كپ كرد
له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد، یانه‌ی شایانه یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام سه‌رجه‌م رووداوه گه‌وره‌كان له گێمی دووه‌می به‌دوای یه‌كدا ده‌ستی پێكرد.
له خوله‌كی 50 جیرارد پێكی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، دواتر لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 77 به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 82 كریستیانۆ كه له گێمی دووه‌م به‌شداریی له یارییه‌كه كرد له دووره‌وه گۆڵێكی نایابی كرد.
خۆشییه‌كانی كریستیانۆ زۆری نه‌برد، كاتێك دوای دوو خوله‌ك به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش ئه‌سێنسیۆ به مووشه‌كێك گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی مێره‌نگی كرد.
بڕیاره یاریی گه‌ڕانه‌وه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 12:00ـی شه‌و به‌ڕێوه بچێت.