كریستیانۆ له یه‌كه‌مین یاری له دژی ریال مه‌درید یاری ده‌كات؟
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له یارییه‌كی دۆستانه‌دا یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه یانه‌ی یوڤێنتۆس ره‌تی كرده‌وه به‌شداری به كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دژی ریال مه‌درید بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به 105 ملیۆن یۆرۆ له ریال مه‌دریده‌وه بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، پێشبینیده‌كرا یه‌كه‌مین یاری كریس له‌گه‌ل خانمه پیره‌كه به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدی یانه‌كه‌ی پێشووی بێت، به‌لام یانه‌ی یۆڤێنتۆس ره‌تی كرده‌وه رۆناڵدۆ له یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مێره‌نگی یاری بكات، كه بریاره له ئه‌مریكا و له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ردوو یانه رووبه‌روو ببنه‌وه.