به فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا پێكانی ماڵكۆمی به‌رازیلی راگه‌یاند و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ماڵكۆم له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له جامی شای ئیسپانیا له پاژنه‌ی پێی راستی تووشی پێكان هاتووه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژ له یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای 21 ساڵ، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی بۆردۆی فره‌نساوه به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌شداریی 9 یاری كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه، گۆڵی یه‌كه‌می ماڵكۆم به درێسی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان بوو، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌وی رابردوو له جامی شای ئیسپانیا له دژی كۆلتوارل دیپۆرتیڤا لیۆنیسا تۆماری كرد.